
یاریگا –
هەواڵی هاتنی ئەفسانەی ئیسپانی و ریاڵ مەدرید، سێرجیۆ ڕامۆس، بۆ خولی ئهستێرهكانی عێراق بووەتە بابەتی گەرمی میدیاکان، تۆڕی وەرزشی یاریگا بەدواداچوونی وردی بۆ راستی و دروستی ئەم هەواڵە کردووە و زانیارییە تایبەتەکانی دەستکەوتووە.
بەپێی سەرچاوە تایبەت و باوەڕپێکراوەکانی یاریگا، یانەی قوە جەوییە بە فەرمی پەیوەندی بە بریکارەکەی سێرجیۆ رامۆسەوە کردووە، ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، رامۆس دەرگاکەی دانەخستووە، بەڵام لیستێکی درێژی لە داواکاری خستووەتە بەردەم یانە عێراقییەکان.
یاریگا زانیاری لهسهر داواكارییهكانی رامۆس بۆ یانهی جهوییه دهستكهوتووه، گرنگترین داواکارییەکانی ئهوهیه داوای بڕی حهفت ملیۆن دۆلار له یانهكه دهكات لهگهڵ. دابینکردنی شوێنی مانەوەی شاهانە و VIP، یاریگای تایبەت بۆ مەشق، پاسەوانی تایبەت و ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی تایبەت.
زانیارییەکانی یاریگا ئاماژە بەوە دەکەن کە یانەی قوە جەوییە ئێستادا توانای دابینکردنی ئەو بڕە پارە خەیاڵییەی نییە.
ناتوانێت ئهو پارەکە دابین بکات، بەڵام بەپێی دۆخی ئێستا، ئەگەرەکان بۆ سەرکەوتنی ئەم پلانە لاوازن و یانهكه ناتوانێت داواكارییهكان بۆ جێ بهجێ بكات
سێرجیۆ رامۆس 37 ساڵ، خاوەنی مێژووییەکی پڕشنگدارە. ئەو ئەفسانەی هێڵی بەرگرییە کە خاوەنی چەندین نازناوی گەورەیە، لەوانە:
مۆندیال و یۆرۆ: لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
چامپیۆنزلیگ: چوار جار لەگەڵ یاڵ مەدرید.
پێشتر یاری بۆ یانەکانی سێڤییا، یاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان کردووە.



