Loading...
ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

راپۆرتی تایبەت؛ بۆچی هاندەرانی بێرنابیۆ لە فلۆرێنتینۆ پێرێز تووڕەن

هۆکاری سەرەکی ئاشکرادەکرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید لە گەڕی 20ـی لالیگا میوانداریی یانەی لێڤانتی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 2-0 لێ بردەوە، بەڵام ئەو بردنەوەیە نەبووە رێگر لە بەردەم ئارامبوونەوەی هاندەرانی بێرنابیۆ و ئەم جارە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە کەوتە بەر شەپۆلی هاندەرای یانەکە.

تۆڕی ئاتلێتیک لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، لەدەستدانی جامی سوپەر و جامی شای ئیسپانیا، هاندەرانی ریال مەدریدی تووڕەکردووە، بەڵام لەدەستدانی ئەو دوو جامە و ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی یانەکە هۆکاری سەرەکی نین.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، هاندەران لە دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ رازی نین و پێیانوایە دەبوو دەرفەتی زیاتری پێبدرێت، بەڵام هۆکاری سەرەکی تووڕەیی هاندەران ئەوەیە؛ کە لەکاتی قەیرانی دارایی یانەی بارسێلۆنا، فلۆرێنتینۆ پێرێز بە شێوەیەکی بەردەوام پاڵپشتی ئەو یانەیەی کردووە، ئەوەش بەلای زۆرینەی هاندەرانی یانەکەوە جێگای قبووڵکردن نییە، هەروەها ناڕوونی لە چاکسازییەکانی شێوازی خاوەندارێتی یانەکە و بەردەوام گۆڕینی ستافی راهێنەران بەشێکی دیکەن لەو هۆکارانەی هاندەرانی لە پێرێز یاخی کردووە.

فلۆرێنتینۆ پێرێز

سەرچاوەکە لەکۆتاییدا ئەوەی خستووەتەڕوو، سەرەڕای ئەو هەموو ناڕەزاییەتیانە، پێناچێت پێرێز دەست لە کار بکێشێتەوە، چونکە کۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر یانەکەدا هەیە و تازەش بە سەرۆک هەڵبژێرداوەتەوە، بەوەش چاوەڕواندەکرێت تووڕەیی هاندەران لە یانەی شاهانە لە یارییەکانی داهاتوو لە بێرنابیۆ بەردەوامیان هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button