
یاریگا –
نیکۆ کۆڤاچ، راهێنەری بڕوسیا دۆرتمۆند یەکێک لە بژاردە جدییەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەری مانچێستەر یونایتد.
مایکڵ کاریک، هەفتەی رابردوو وەک راهێنەری کاتی مانچیستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد دەستبەکار بوو و بڕیارە تا کۆتایی ئەم وەرزە راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکان بکات.
یانەکە دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا راهێنەرێکی هەمیشەیی دەستنیشان بکات و پاتریک بێرگێر، روژنامەنووسی سکای سپۆرت بانگەشەی ئەوە دەکات کە کۆڤاچ بەرنژێرێکی جدییە لە لیستی یانەکەدا.
Zur News: Kovac wäre fast in Tottenham gelandet https://t.co/ehEn0UQ5pr
— Patrick Berger (@berger_pj) January 19, 2026
تەنانەت راپۆرتەکە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە یونایتد لە چەند رۆژی رابردوودا گفتوگۆی لەگەڵ کۆڤاچ و بروسیا دۆرتمۆند کردووە. راهێنەرە تەمەن 54 ساڵەکە لە مانگی یەکی ساڵی 2025 وەک راهێنەری دۆرتمۆند دەستنیشانکرا و شەش مانگ پێش ئێستاش گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی تا ساڵی 2027 درێژ کردەوە.
کریستیان ویل بەڕێوبەری دامەزرانی یونایتد ئارەزووی ئەوەی هەیە کۆڤاچ کە ئەزمونی کارکردنی لە بۆندسلیگا و هەڵبژاردەی کرواتیا هەبووە بهێنێتە پرێمەرلیگ. هەروەها دەگوترێت کۆڤاچ، سەرەڕای ئاستە بەرزەکەی لە دۆرتمۆند، ئارەزووی ئەزموونی کارکردن لە پرێمەرلیگ دەکات.
کۆڤاچ ئەم وەرزە لەگەل دۆرتمۆند لە کۆی 18 یاریی 11 بردنەوەی بەدەست هێناوە و 6 یاریی یەکسان بووە و تاکە یارییەکی دۆڕاندووە و بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ و جیاوازی 11 خاڵ لەگەڵ بایرن میونشنی پێشەنگ، لە پلەی دووەمی بۆندسلیگا جێگیر بووە.



