Loading...
ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ شالکە لەگەڵ دزیکۆ گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

شالکە گرێبەستی ئیدین دزیکۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی بۆسنیا و هێرسێگۆڤینیا یەکلاییدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، شالکە لەگەڵ ئیدین دزیکۆ، هێرشبەری فیۆرێنتینا گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و دزیکۆ ئامادەیە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە بکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئێستا گفتوگۆی نێوان شالکە و فیۆرێنتینا دەستیپێکردووە و شالکە دەیەوێت بەزووترین کات لەگەڵ یانەکەش بگاتە رێککەوتن.

شالکە چاوی لەسەر مارین لیوبیچیچ، هێرشبەری کڕواتیشە، بەڵام ئەو گرێبەستە ئاڵۆزە و سەرنجی تەواوی ئێستای یانە ئەڵمانییەکە لەسەر دزیکۆ دەبێت.

دزیکۆ هاوینی رابردوو بێبەرامبەر لە فەنەرباچێوە پەیوەندی بە فیۆرێنتینا کرد، لەم بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە لەم وەرزە بەشداریی 18 یاریی کردووە و 2 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button