Loading...
ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

میکێل ئارتێتا چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی ریال مەدرید

خەون بە گرێبەستکردن لەگەڵیدا دەبینێت

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسیناڵ ئەستێرەیەکی ریال مەدریدی کردووە ئامانج و ئارەزووی گواستنەوەی دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فیچاخێس، ئارتێتا زۆر سەرسامی ئاردا گولەر، یاریزانی هێڵی ناوەندی ریال مەدریدە، دەیەوێت یانەکەی گرێبەستی پێشکەشبکات، چونکە لەگەڵ پڕۆژە و پلانی ئارسیناڵ دەگونجێت. راهێنەرە ئیسپانییەکە پێیوایە گولەر یاریزانێکی داهێنەرە و دەتوانن لە زۆر رووەوە پشتی پێببەستن بەتایبەت لە هەندێک یاری و بۆ هێشتنەوەی گەنەرز لە رکابەری خولەکانی ئەوروپا.

ئاردا گولەر

سەرچاوەکە دەشڵێت، ئەو خەونەی ئارتێتا زۆر نزیکە لە ئەستەم، چونکە ریال مەدرید هیچ نیازێکی فرۆشتنی ناوەڕاستکارە تورکەکەی نییە و وەک یاریزانێکی گرنگ بۆ داهاتووی یانەکە سەیردەکرێت، هەروەها خودی یاریزانەکەش لەگەڵ مێرەنگی دڵخۆشە و دەیەوێت زیاتر هەوڵی بەرەوپێشچوونی خۆی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button