Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی راگەیاند و لسیتی یاریزانانی بۆ یاریی داهاتوو راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یارییەکەی سلاڤیا پراگی بڵاوکردەوە و فێران تۆرێس بەهۆی پێکان دوورخراوەتەوە.

بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، ماسوولکەی قاچی چەپی فێران تۆرێس تووشی پێکان بووە و بەو هۆیە نزیکەی 10 رۆژ لە یاریکردن دادەبڕێت.

یانە کاتالوونیەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پزیشکەکان رووناکی سەوزیان بۆ رافینیا هەڵکردووە، ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەتەواوی چاکبووەتەوە و بۆ یارییەکەی سلاڤیا پراگ ئامادەیە.

هاوکات لامین یامال بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانی یاریی ناکات و جواو کانسێلۆش بەهۆی تۆمارنەکرانی ناوی بانگهێشت نەکراوە.

سبەی چوارشەممە 21ـی کانوونی دوومی 2026 بارسێلۆنا کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر لە یاریگای کریس کاڤاناگ دەبێتە میوانی سلاڤیا پارگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button