یەکێک لە بریندارەکانی یاریی کۆتایی جامی ئەفریقا گیانی لەدەستدا

یاریگا –
بەهۆی گرژییەکانی یاریی کۆتایی جامی ئەفریقا کەسێک گیانی لەدەستدا.
سوفیان مەعروفی، لاوێکی خۆبەخش بوو، لە یاریی کۆتایی جامی ئەفریقا ئەرکی ئاسایش و رێکخستنی یاریگای پێسپێردرابوو، بەڵام پاش ئەوەی لەلایەن هاندەرێکی سێنیگالەوە هێرشی کرایە سەر گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، سوفیان لە کاتی یارییەکەدا، لەلایەن لایەنگرانی سێنیگالەوە بەتووندی هێرشی کراوەتە سەر. بەهۆی ئەوەی بە سەختی بریندار بووە، بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و باری تەندروستی ناجێگیر بووە و چووەتە دۆخی کۆما. سەرەڕای چاودێری تیمە پزیشکییەکان، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
Information de dernière minute :
Le stadier blessé hier, durant la finale #MARSEN, qui était au coma (mâchoire arrachée par un supporter sénégalais), est décédé ….#AFCONFinal … pic.twitter.com/U5zbmb5zfk
— Dr. Nada Yamani 🇲🇦 (@Nada_Yamani) January 19, 2026
ئەم رووداوەی سوفیان رای تووڕەیی گشتی لێکەوتووەتەوە و پیشبینی دەکرێت هەڵبژاردەی سێنیگال بە توندترین شێوە سزا بدرێت.



