Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سێ گرێبەستی کاریگەر؛ پلانی بارسێلۆنا بۆ مێرکاتۆی هاوینە چییە و کێ دەگوازێتەوە؟

شۆڕشی کاتالوونییەکان لە مێرکاتۆی هاوینە دەبێت..

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا پلانێکی چڕی بۆ مێرکاتۆی هاوینی داهاتوو ئامادەکردووە و سێ گرێبەستی گەورە و کاریگەر واژۆ دەکات.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو هێرشبەرێکی سەرەشەم، یاریزانێکی دڵی بەرگری و یاریزانێکی باڵی هێرشبەری بگوازێتەوە، ئامانجییەتی هەر سێ گرێبەستەکە یاریزانی سوپەر و کاریگەربن.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، بارسێلۆنا دەیەوێت بۆ شوێنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی گرێبەست لەگەڵ خولیان ئالڤارێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی واژۆ بکات و بارسا بڕوای وایە خولیان باشترین بژاردەیە بۆ شوێنی لیڤاندۆڤسکی.

خولیان ئالڤارێز

بۆ دڵی بەرگریش بارسێلۆنا چاوی لەسەر، یۆشکۆ ڤاردیۆلی کڕواتی، ئالێساندرۆ باستۆنی ئیتاڵی و نیکۆ شڵۆتێربێکی ئەڵمانییە و یانە کاتالوونیەکە دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو یەکێک لەو سێ بەرگریکارە بگوازێتەوە.

موندۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، بارسا دەیەوێت لە باڵی چەپی هێرشبەرییش گرێبەستێک واژۆ بکات. نزیکترین بژاردەش درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی مارکوس راشفۆردە لە خواستنەوە بۆ هەمیشەیی.

بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە بۆ یاسای 1-1

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی کاتالوونیەکە بارسێلۆنا بۆ گەڕانەوە بۆ یاسای 1-1 پێویستی بە تەنیا 13 ملیۆن یۆرۆی دیکەیە.

بارسێلۆنا دەیەوێت لە فرۆشتنی درۆ فێرناندێز بە پاریس سانجێرمان زیاتر لە 6 ملیۆن یۆرۆی دەستبکەوێت، بەمەش رێگەی گەڕانەوەی بۆ یاساکە ئاسانتر دەبێت.

دوای گەڕانەوە بۆ یاسای 1-1 بارسێلۆنا لە هاوینی داهاتوو دەستکراوە دەبێت و دەتوانێت ئاسانتر گرێبەستی کاریگەر واژۆ بکات.

درۆ فێرناندێز

 

بابەتی زیاتر

Back to top button