Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئینتەر میلان V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی گەڕی حەفتەمی چامپیۆنزلیگ ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ئینتەر میلان لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەفتەمی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئینتەر میلان لە شەش یاریی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە چوار یاریی براوە بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

لە بەرامبەردا ئارسیناڵ بە بەهێزی دەستیپێكردووە و لە شەش یارییدا سەرجەمیانی بردووەتەوە.

بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی چامپیۆنزلیگی گرتووە.

زانیاری یاریی

هەردوو یانە لە مێژوودا تەنیا سێ جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە ئینتەر میلان دوو یاریی بردووەتەوە و ئارسیناڵیش یەک یاریی.

كۆتا بردنەوەی ئارسیناڵ بەرامبەر یانەیەكی ئیتاڵی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2008 بەرامبەر ئەیسی میلان.

ئینتەر میلان لە كۆتا سێ یارییدا لە یاریگای خۆی بەرامبەر یانە ئینگلیزیەكان لە دوو یاریی دۆڕاوە.

ئەگەر ئارسیناڵ یارییەكەی ئەمڕۆ بباتەوە ئەوا درێژترین بردنەوەكانی لە چامپیۆنزلیگ دەنووسێتەوە، لە كۆتا شەش یارییدا سەرجەمیانی بردووەتەوە.

ئارسیناڵ لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا 17 گۆڵی كردووە و تەنیا یەک گۆڵی لێكراوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئینتەر میلان بە بێ هاكان چاڵهانئۆغلۆ، دومفرێس، مارتینێز و پالاسیۆس رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.

ئارسیناڵ بە بێ ریكاردۆ كالافیۆری، هینكاپێ و كای هاڤێرتز رووبەڕووی ئینتەر میلان دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینتەر میلان

سۆمەر

ئاكامجی، ئاچێربی، باستۆنی

هێنریكێ، بارێلا، زێلینسكی، میختاریان، دی ماركۆ

تورام، مارتینێز

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

رایا

وایت، مۆسكێرا، گابریێل، لویس سكێڵی

نوانێری، نۆرگارد، مێرینیۆ

ساكا، خێسوس، ئیزێ

بابەتی زیاتر

Back to top button