Loading...
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ كۆناتێ خۆی یەكلاییكردووەتەوە و مانچێستەر یونایتد دەیەوێت گۆڕینەوەیەک بكات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ئیبراهیما كۆناتێ بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات، پاڵمێراس یاریزانێكی ئارسیناڵی دەوێت و مانچێستەر یونایتد گۆڕینەوەیەک دەكات.

پاڵمێراس هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی گابریێل خێسوس یاریزانی بەڕازیلی یانەی ئارسیناڵ دەستپێكردووە – دەیلی مەیڵ.

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت مانویێل ئوگارتی بە نوح سادقی یاریزانی یانەی سەندرلاند بگۆڕێتەوە – گیڤ می سپۆرت.

لەدوای دەستنیشانكردنی مایكڵ كاریک وەكو راهێنەری مانچێستەر یونایتد چاوەڕوان دەكرێت كۆبی مەینوو لە یانەكەی بمێنێتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ.

فلامینگۆ بە جیدی بیر لە گواستنەوەی لوكاس پاكێتا یاریزانی بەڕازیلی یانەی وێستهامی ئینگلیزی دەكات – سكای سپۆرتس.

هەریەک لە یانەكانی وێستهام، ئاستۆن ڤیلا و مارسیلیا هەوڵی گواستنەوەی كوینتن تیمبەر یاریزانی هۆڵەندی یانەی فاینۆرد دەدەن – دەیلی مەیڵ.

ئیبراهیما كۆناتێ لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول نەگەیشتووەتە رێككەوتن و داوای مووچەیەكی زیاتر لە یانەكەی دەكات – تیم تۆک.

لیڤەرپوول لە ئەگەری رۆیشتنی كۆناتێ دەیەوێت بە میكی ڤان دی ڤین یاریزانی یانەی تۆتنهام جێگای بگرێتەوە – تیم تۆک.

بۆرنمس نایەوێت دەستبەرداری ماركۆس سێنسی ببێت و ئامادەیە هەموو ئۆفەرەكان بۆ گواستنەوەی رەتبكاتەوە، یانەكانی یوڤێنتوس و بارسێلۆنا ئارەزووی گواستنەوەی دەكەن – تۆک سپۆرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button