Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی نرخی ئەستێرەکەی بۆ ریال مەدرید دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی ئینگلیزی زیاتر هەڵوێستەکانی خۆی بۆ ریال مەدرید ئاشکرادەکات پەیوەست بە فرۆشتنی ئەستێرەیەکی ریزەکانی بەو یانە ئیسپانیە.

ئەمڕۆ پێگەی هەواڵی تیم تۆکی ئینگلیزی ئاشکرایکرد چێڵسی ئامادەیە ئێنزۆ فێرناندێز بفرۆشێت ئەگەر بێتو شاهانەکان ئۆفەری گونجاویان پێشکەش بکەن.

دوایین پەرەسەندن؛ چێڵسی ئامادەیە شوێنگرەوەی تۆنی کروس بە ریال مەدرید بدات

لە نوێترین زانیارییدا هەمان سەرچاوە ئاشکرای کردووە کە یانە لەندەنیەکە بەهای ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینیەکەی بۆ مەدریدیەکاند دیاریکردووە کە لە هاوینی رابردووەوە مێرێنگی بە شوێنگرەوەیەکی گونجاوی دەبینن بۆ شوێنی تۆنی کروس.

وەک لە زانیارییەکاندا هاتووە، چێڵسی بە زیاتر لە 120 ملیۆن یۆرۆ رازی دەبێت دەستبەرداری فێرناندێز ببێت.

لە درێژەی هەواڵەکەیاندا ئەوەش ئاشکراکراوە کە پاریس سانجێرمانیش خواستی لەسەر یاریزانەکەی پێشووی ریڤەرپلەیت هەیە کە دەیەوێت وێستگەیەکی جیاوازتر لە دەرەوەی پرێمەرلیگ تاقیبکاتەوە.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button