Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا ئەستێرە بەئەزموونەکەی بەڕێدەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی بەئەزموونی دەنێرێتەدەرەوە و هەمووشت یەکلایی بووەتەوە، تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی جیرۆنا بەشێوەی زارەکی لەگەڵ بارسێلۆنا رێککەوتوون بۆ بەخواستن گواستنەوەی مارک ئاندرێ تێر شتیگن.

چۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە بەهیچ شێوەیەک لە پلانەکانی هانزی فلیکدا نەماوە، بەتایبەت دوای گواستنەوەی خوان گارسیا کە ئاستێکی خەیاڵی لەگەڵ بلاوگرانا پێشکەشدەکات، هەروەها مانەوەی چێزنیش لەو یانەیە.

رۆمانۆ نووسیویەتی دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو شتیگن گڵۆپی سەوزی بۆ جیرۆنا هەڵکرد، هەردوو یانە بەشێوەیەکی بنەڕەتی رێککەوتوون لەسەر گواستنەوەکە کە تا کۆتایی وەرزەکە دەبێت. لە ماوەی ئەم هەفتەیەشدا هەنگاوە فەرمیەکان دەستپێدەکات بۆ تەواوکردنی گواستنەوەکە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button