Loading...
ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

وەڵامێکی یەکلاییکەرەوە؛ یۆرگن کڵۆپ ریال مەدرید بێهیوا دەکات

"نامەوێت لە شوێنێکی دیکە بم"

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ کۆتایی بە ئەگەرەکانی پەیوەندیکردنی بە یانەی ریال مەدرید دەهێنێت.

لە چاوپێکەوتنیکی میدیاییدا کە تۆڕی سی بی ئێس بڵاویکردووەتەوە، کڵۆپ هەموو ئەو قسە و باسانەی سەبارەت بە وەرگرتنی ئەرکی یانەی ریال مەدرید رەتدەکاتەوە و پابەندبوونی خۆی بە کارەکەی لە کۆمپانیای رێد بوڵ دووپاتدەکاتەوە، دەشڵێت نیازی گەڕانەوەی بۆ کاری راهێنەرایەتی نییە.

دەزانم دەتوانم راهێنەرایەتی تیپێکی تۆپی پێ بکەم، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە هەتا دوایین رۆژی ژیانم هەر ئەو کارە بکەم

لەو شوێنەی تێیدام دڵخۆشم و نامەوێت لە هیچ شوێنێکی دیکە بم


راهێنەرە ئەڵمانییەکە وەرزی 2023-24 لیڤەرپووڵی بەجێهێشت و ساڵی 2025 وەک بەڕێوبەری بەشی تۆپی پێی کۆمپانیای رێد بوڵ دەستبەکار بوو.

ئەم لێدوانانەی کڵۆپ لە کاتێکدایە بەردەوام لەدوای دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ لە ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدرید، دەنگۆکانی وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن کڵۆپ بڵاودەکرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button