Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فلیک نهێنییەک لەسەر ناوبژیوانەکە دەدرکێنێت، پێش یارییه‌كه‌ ئاگاداركرامه‌وه‌

بێدەنگیی شکاند و دژی ناوبژیوان پشتگیری لە کاپتنەکەی کرد

Yariga App

یاریگا –

دۆڕانە تاڵەکەی بارسێڵۆنا بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد، هانزی فلیک هاته‌ ده‌نگ، راهێنەرە ئەڵمانییەکە سەرەڕای ئەوەی دەیویست هێمن دەربکەوێت، بەڵام نەیتوانی رەخنەکانی لە ناوبژیوان خیل مانزانۆ بشارێتەوە.

“پێش یارییەکە ئاگاداریان کردمەوە”

فلیک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاشکرایکرد کە پێش دەستپێکردنی یارییەکە کۆمێنت و قسەی زۆری خوێندۆتەوە دەربارەی ئەم ناوبژیوانە، بەڵام ویستوویەتی بە چاوی خۆی بیبینێت.

فلیک گوتی،

“من هەمیشە ستایشی ناوبژیوان دەکەم، بەڵام فرێنکی دی یۆنگ راستی کرد، فرێنکی کەسێکی هێمنە و کاپتنی تیپە، دەیەوێت قسە لەگەڵ ناوبژیوان بکات بەڵام ناتوانێت.”

کێشەی پەیوەندی

راهێنەرە ئەڵمانییەکە پەنجەی خستە سەر کێشەیەکی سەرەکی لە ناوبژیوانی ئیسپانیادا، کە ئەویش نەبوونی گفتوگۆیە،


“هەندێک جار منیش دەمەوێت قسە لەگەڵ ناوبژیوانی چوارەم بکەم بەڵام ناتوانم، نازانم ئایا ئەمە کێشەی گشتییە لە ئیسپانیا یان نا، بەڵام بە دڵنیاییەوە لەگەڵ خیل مانزانۆ کێشەی نەبوونی پەیوەندیمان هەیە.”

بەرپرسیارێتی شکستەکە

سەرەڕای رەخنەکان، فلیک دانی بە هەڵەکانی تیپەکەیدا نا و رایگه‌یاند،

“ئێمە دڵخۆش نین و هەست بە بێهیوایی دەکەین. هەلی زۆرمان هەبوو بەڵام لەدەستمان دا. لە بەرگریدا هەڵەمان کرد و دەبێت باشتر بین. نامانەوێت سەرنج تەنیا بخەینە سەر ناوبژیوان، بەڵکو دەبێت ئەوەی دەتوانین بیگۆڕین ئاستی خۆمان باشتر بكه‌ین.

فلیک به‌ دەستەواژەیەکی تاڵ کۆتایی بە قسەکانی هێنا، “ئێمە بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێینەوە ماڵەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button