Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ چێڵسی ئامادەیە شوێنگرەوەی تۆنی کروس بە ریال مەدرید بدات

یانە لەندەنییەکە ئاماژەی روونی بۆ ریال مەدرید ناردووە..

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی بیر لە دەستبەرداربوون لە ئێنزۆ فێرناندێز، ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی بۆ ریال مەدرید دەکاتەوە.

ماڵپەڕی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر لە هاوینی داهاتوو ریال مەدرید ئۆفەرێکی گونجاو پێشکەشی چێڵسی بکات ئەوا یانە لەندەنییەکە ئامادەیە دەستبەرداری ئێنزۆ فێرناندێز ببێت.

لە هاوینی رابردووەوە خواستی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ئاشکرا کراوە و مێرێنگی خەون بە گواستنەوەی یاریزانەکە دەبینێت.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، چێڵسی ئاماژەی روونی بۆ ریال مەدرید کردووە، کە ئێنزۆ یاریزانێکی دەستلێنەدراو نییە و ئەگەر مەدریدییەکان بە ئۆفەرێکی گونجاو بچنە پێش، ئەوا دەستبەرداری دەبن.

ئێنزۆ فێرناندێز

ریال مەدرید دوای وازهێنان تۆنی کرووس و رۆیشتنی لوکا مۆدریچ، لە هێڵی ناوەڕاست کێشەی گەورەی بۆ دروست بووە و یانەکە بڕوای وایە ئێنزۆ چارەسەری بنەڕەتی سەرجەم کێشەکانی ناوەڕاست دەبێت.

ئێنزۆ هاوینی 2023 لە بێنفیکاوە بەبڕی 121 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسی کردووە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 80 ملیۆن یۆرۆیە.

ئێنزۆ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 146 یاریی بۆ چێڵسی کردووە، 24 گۆڵی کردووە و 27 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button