Loading...
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا 2025گرنگترین

سەنیگال بووە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەکی پڕ لە ڕووداوی سەیردا سەنیگال 0-1 فیناڵی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای لە مەغریبی رێکخەری پاڵەوانێتیەکە بردەوە.

نامۆترین بەشی یارییەکە ئەو رووداوانەی دوای ئەو لێدانە سزایەبوو کە ناوبژیوان لە کۆتا خولەکی زیادکراوی کاتی یاساییدا بۆ براهیم دیازی هەژمارکرد و بەهۆیەوە یاریزانانی تیمی دژبەر یاریگایان بەجێهێشت تا دواتر بە هەوڵی سادیۆ مانی گەڕانەوە بۆ یارییەکە. کەچی دیاز بە لێدانێکی پانێنکایی سزاکەی گۆڵ نەکرد و بەوەش دراماکە درێژەی کێشا بۆ دوو تایمی زیادکراو.

لە خولەکی 94ی تایمی زیادکراوی یەکەمدا شێرەکانی تێرانگا تۆڕی یاسین بونۆیان هەژاند و یارییەکەش هەر بەوشێوەیە کۆتایی هات.

بەوەش توانیان بۆ دووەمین جار لە مێژووی خۆیاندا ببنە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەو کیشوەرە. کە پێشتریش لە ساڵی 2021 براوەبوون، ئەو جارەیان لەسەر حیسابی میسڕ.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button