Loading...
زاخۆعێراقکوردستان

راهێنەرى زاخۆ نهێنى سەرکەوتنیان بەرامبەر نەفتى میسان ئاشکرا دەکات

زاخۆ دووەم سەرکەوتنى لەسەر یەکى لە دەرەوەى یاریگاى خۆى بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ دووەم یاریى لەسەر یەکى لە دەرەوەى یاریگاى خۆى بردەوە و راهێنەرى تیپەکەش نهێنى سەرکەوتنەکەى بەرامبەر نەفتى میسان ئاشکرا دەکات.

لە گەڕى 13ـى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق، زاخۆ لە دەرەوەى یاریگاى خۆى سەرکەوتنێکى گرینگى بەدەستهێنا و 2 – 0 لە نەفتى میسانى بردەوە، وێڕاى پێکانى چەند ئەستێرەیەکى تیپەکەى، دووەم سەرکەوتنى زاخۆ بوو بە دواى یەک کە لەدەرەوەى یاریگاى خۆى بەدەستى بهێنێت دواى ئەوەى یاریى رابردوو لە بەغدا 3 – 0  بەرامبەر کارەبا سەرکەوتنى یەدەستهێنابوو.

ویسام رزق، راهێنەرى زاخۆ دواى یارییەکە هۆکارى سەرکەوتنەکەیانى باسکرد و گووتى:

یارییەکى قورس و سەخت بوو بۆ ئێمە بۆیە سێ خاڵەکە زۆر گرینگ بوو، هەوڵماندا سەرجەم ئاراستەکانى یاریگا لە تیپى بەرامبەر دابخەین و نە هێلین تۆپ بخەنە ناوچەى مەترسى ئێمە،  هەر ئەوەش نهێنى سەرکەوتنەکەمان بوو، ئەم سەرکەوتنە ریزبەندیمان باشتر دەکات و ئیتر بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێین.

بەم سەرکەوتنە زاخۆ بە 22 خاڵ هاتە ریزبەندى هەشتەم، یاریى داهاتووش لە یاریگاى خۆى رووبەڕووى دهۆک دەبێتەوە لە دێڕبى بادینان، بە گوێرەى سەرچاوەکانى تۆڕى وەرزشى یاریگا بۆ ئەم یارییە ئەحمەد ئیبراهیم و شێرکۆ کەریم لە پێکانەکانیان چاک دەبنەوە و بۆ یارییەکە ئامادە دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button