Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

یانەیەکی فەڕەنسی نرخی ئەستێرەکەی لەسەر چێڵسی گران دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی رێنی فەڕەنسی نرخی دەستبەرداربوونی جێرمی جاکێتی بۆ چێڵسی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە.

چێڵسی بەجیدی هەوڵی بەهێزکردنی هێڵی بەرگری پێکهاتەکەی لە گواستنەوەی زستانەدا دەدات و بەڕێوەبەرانی یانەکەش هیوادارن لە چەند رۆژی داهاتوودا جاکێت لە یانەی رێن بگوازنەوە، بەڵام ئەرکەکەیان لێ قورسکراوە.

دەگوترێت چێڵسی ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی جێریمی پێشکەشی رێنس بکات بەڵام، یانە فەرەنسییەکە داوای زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە تەمەن 20 ساڵەکەی دەکات، گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بۆ کۆتاییهێنان بە گواستنەوەکە پێش داخرانی وادەی گواستنەوەی زستانە بەردەوامە.

ئەو بەرگریکارە پێشتر لە چاوپێکەوتنەکانیدا لەگەڵ میدیاکان و لەم دانوستانانەدا جەختی لەوە کردەوە کە ئارەزوی چوونی بۆ ستامفۆرد بریج هەیە، بەڵام رێن هیواخوازە بتوانێت بەو نرخەی کە خۆیان دەیانەوێت بیفرۆشن، بەتایبەتی کە لەلایەن چەند یانەیەکی ئەوروپییەوە چاودێری دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەی پێوانەیی پێشووی رێن بۆ گواستنەوەی یاریزانان بۆ جێرمی دۆکۆ بوو کە بە نزیکەی 55 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بوو، هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە ئایا چێڵسی ئامادەیە لە گواستنەوەی زستانە ئەم بڕە پارەیە خەرج بکات یاخود نا.

جیا لە چێڵسی ریال مەدریدیش ئارەزووی گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە فەڕەنسییەی هەیە بەڵام بە گوێرەی ئەوەی گرێبەستی جێرێمی تاوەکوو هاوینی 2029یە ئەم گواستنەوەیە قورستر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button