Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی کاریگەر دوورخرایەوە؛ لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی سۆسیداد

Yariga App

یاریگا –

رافینیا، هێرشبەری بەڕازیلی بانگهێشتی یارییەکەی ریال سۆسیداد ناکات و دوورخراوەتەوە.

بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی ریال سۆسیداد بڵاوکردەوە، ناوی رافینیا لە لیستەکەدا نییە و بانگهێشت نەکراوە.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەهۆی پێکان بەشداریی مەشقەکانی دوێنێی یانەکەی نەکرد. بەگوێرەی زانیارییەکانی موندۆ دێپۆرتیڤۆ، یاریزانە بەڕازیلییەکە لە شوێنی پێکانە کۆنەکەی هەست بە ئازار دەکات.

بارسێلۆنا ئەمشەو لە یارییەکانی گەڕی 20ـی لالیگا کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر دەبێتە میوانی ریال سۆسیداد.

بابەتی زیاتر

Back to top button