Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ لیڤەرپوول بەرگریکارێکی ئیتاڵی دەوێت و مان یونایتد لە چاوی لەسەر ئەستێرەیەکی پۆرتوگالییە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی ئۆفەرێکی بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی جێرێمی ژاکێت، بەرگریکاری رێن پێشکەش کردووە و یانە فەڕەنسییەکە داوای زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات – RMC

ئەگەر نوا لانگ، هێرشبەری هۆڵەندی لەم مانگە ناپۆلی جێبهێڵێت ئەوا یانە ئیتاڵییەکە گرێبەست لەگەڵ ئیڤان فێرفسن هێرشبەری رۆما واژۆ دەکات – کۆرێری دێلۆ سپۆرت

ئەمڕۆ تۆتنهام چارەنووسی تۆماس فڕانک، راهێنەری یانەکە یەکلاییدەکاتەوە و بەهۆی شکستەکی بەرامبەر وێستهام داهاتووی راهێنەرەکە لە مەترسیدایە – ئیندیپێندێنت

گفتوگۆکانی بۆرنمس بۆ گواستنەوەی کریستۆس مانداس، گۆڵپارێزی لازیۆ بەرەوپێشچوون – سکای سپۆرتس

نیوکاسڵ یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی ستیڤان دی ڤرێ، بەرگریکاری ئینتەر میلان دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئاستۆن ڤێلا لەگەڵ کڵەب بروج گفتوگۆی بۆ گواستنەوەی ئۆنیدیکای کردووە، بەڵام گالاتاسەڕای لە گواستنەوەی ناوەڕاستکارە نایجێرییەکە نزیکترە – ساشا تاڤۆلیێری

ئارسیناڵ چاوی لەسەر ناتانیێل بڕاون، بەرگریکاری ئێنراخت فرانکفورت و عوسمان دیۆماندێ، ناوەڕاستکاری سپۆرتینگە – کاوت ئۆفساید

لیڤەرپوول دوای شکستهێنان لە گواستنەوەی مارک گێی، سەرنجی خستووەتە سەر ئالێساندرۆ باستۆنی، بەرگریکاری ئینتەر میلان – تۆک سپۆرت

یوڤێنتوس گرنگی بە گواستنەوەی ژان فیلیپ ماتێتا، هێرشبەری کریستاڵ پاڵاس دەدات و رۆژی هەینی گفتوگۆی لەگەڵ هێرشبەرە فەڕەنسییەکە کردووە – مەیڵ سپۆرتس

ئاستۆن ڤێلا، تۆتنهام و مانچێستەر یوناتد چاویان لەسەر پیێر کالولو، بەرگریکاری یوڤێنتوسە، بەڵام تاوەکو هاوینی داهاتوو ناتوانن گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن – کالچیۆ مێرکاتۆ

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت لە مێرکاتۆ زستانە گرێبەست لەگەڵ روبن نێڤێش، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی واژۆ بکات و هیلال ئامادەیە بە 20 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

لیڤەرپوول گرنگی بە گواسینەوەی ئێدواردۆ کاماڤینگا، ناوەڕاستکاری ریال مەدرید دەدات – فیچاخێس

وێستهام لەگەڵ بارسێلۆنا گفتوگۆی بۆ گواستنەوەی مارک ئاندرێ تێر شتیگن کردووە، بەڵام گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە دەیەوێت پەیوەندی بە جیرۆنا بکات – تیم تۆک

تۆتنهام، ئاستۆن ڤێلا و نیوکاسڵ یونایتد کێبڕکێی گواستنەوەی کێڤن شەید هێرشبەری ئەڵمانی برێنتفۆرد دەکەن – کاوت ئۆفساید

جەیند سانچۆ لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند بەسەردەچێت و بۆڕووسیا دۆرتموند دەیەوێت بۆ سێیەمین جار گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات – فیچاخێس

Back to top button