هیچ یانەیەک لە دوا گەڕى خولى نایابى کوردستان یاریى خاوێنى نەکردووە
ئامار و داتاى دواگەڕى خولى نایابى کوردستان

یاریگا –
لە دوا گەڕى خولى نایابى کوردستان هیچ یانەیەک یاریى خاوێنى نەکردووە و چوار گۆڵپارێزیش کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کردووە.
لە گەڕى 11ـەو کۆتا گەڕى قۆناخى یەکەمى خولى نایابى کوردستان 12 گۆل تۆمارکراوە، شەش گۆڵ لە گێمى یەکەم و شەش گۆڵیش لە گێمى دووەم کراوە، خێراترینەگۆڵى ئەم گەڕەش کۆڕەنگ محەمەد لە شێروانە لە خولەکى هەشتی یارییەکە بەرامبەر پیشەسازى تۆماریکرد، گەورەترین ئەنجامیش لەم گەڕە زاخۆ بە دەستیهێنا کە 4 – 2 لە ئاکرێى بردەوە.
چوار گۆلپارێز لە گەڕى رابردووى خولى نایابى کوردستان کلین شیتیان کردووە، هەریەک لە مەڕوان وەلید لە رزگارى و محەمەد سەرخێڵ لە شێروانە و ئەحمەد رێبوار لە پێشمەرگەى هەولێر و گەیلان سادق لە هەندرین گۆڵیان لێ تۆمار نەکرا و کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد.
لە کۆى شەش یاریى گەڕى کۆتایى قۆناخى یەکەمى خولى نایابى کوردستان 37 کارتى زەرد لە لایەن ناویژیوانانەوە بەرز کراوەتەوە، کارتی سوور لەم گەڕەدا بەرز نەکراوەتەوە، هیچ یانەیەکیش یاریى خاوێنى لە گەڕەکەدا نەکردووە.



