
یاریگا –
ریال مەدرید دوو دوای دۆرانی لەسەریەک بەرامبەر بارسێلۆنا لە فیناڵی جامی سوپەر و دواتر بەرامبەر ئالباسیتی لە جامی شا، گەڕایەوە سەر رێچکەی بردنەوە و توانی 2-0 لە لیڤانتێ بباتەوە. ئەوە لە میانی گەڕی 20ی یارییەکانی خولی ئیسپانی.
دوو گۆڵی مێرێنگی لەلایەن کیلیان ئێمباپێ بە لێدانی سزا لە خولەکی 58 و، پاشان ئاسێسنیۆ بە لێدانێکی سەری نایاب لە خولەکی 65.
ئەوەی هەر لە کاتی هاتنەناوەوەیان تێبینیکرا، بەرگریکارە ئیسپانییەکە ماسکێکێ بە رووخسارەوە بەستبوو کە یەکەمین جاری بوو لەم وەرزە بەو شێوەیە ببینرێت.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی هۆکارەکەی ئاشکرا کردووە و زانیویەتی کە راول بە لووتی شکاوەوە یاریی کردووە. نەک هەر ئەوە، بەڵکوو تووشی خواربوونی کۆڵەکەی لووتی هاتبوو.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئاسێنسیۆ لە یاریی رابردوویاندا بەرامبەر ئالباسیتی دووچاری ئەو حاڵەتە بووبوو.
🚨 JUST IN: Raul Asencio played today with a BROKEN NOSE and a deviated septum.
He still managed to score a header. @marca pic.twitter.com/AcP0Xs4Hjf
— Madrid Zone (@theMadridZone) January 17, 2026
بەرگریکارە 22 ساڵیەکە یەکێکە لەو یاریزانانەی ریال کە ئەم وەرزە کە ئاستی لە یارییەک بۆ یارییەکی تر بەجێگیری نامێنێتەوە و بەوەش کەوتووەتە بەر رەخنەی هاندەرانی یانەکەی. گۆڵەکەی بەرامبەر لیڤانتێ دووەمین گۆڵی ئەم وەرزەی بوو لە لالیگا.



