Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیک پەیامێکی توند ئاڕاستەی یاریزانانی لاماسیا دەکات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک لە لێدوانێکی راشکاودا پەیامێکی هۆشداریی ئاڕاستەی یاریزانانی لاماسیا دەکات، ئەوەش دوای یەکلابوونەوەی بڕياری درۆ فێرناندێز بۆ پەیوەندیکردنی بە پاریس سانجێرمانەوە.

تۆزێ پێش ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ رایگەیاند کە هەمووشتێک تەواوبووە و درۆ بارسێلۆنا جێدەهێڵێت و بە بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پی ئێس جی دەکات.

فێرناندێز کە لە هەردوو پێگەی ناوەڕاست و باڵی راست یاریی دەکات، بەرهەمی قوتابخانەی لاماسیای تایبەت بە بارسایە و چەند رۆژێکە تەمەنی بووەتە 18 ساڵ. بەوەش دەتوانێ یەکەمین گرێبەستی فەرمی خۆی لەگەڵ هەر یانەیەک ئەنجام بدات.

لەو سەروبەندەدا فلیکی راهێنەری بلاوگرانا کە بەشێوەیەکی گەورە پشت بە یاریزانانەکانی لاماسیا دەبەستێت و کار لەسەر پرۆژەیەکی دوورمەودا دەکات، پەیامێکی ئاڕاستەی لاوەکانی لاماسیا کرد. ئەوە لەکاتێکدایە مارک بێرناڵیش دەنگۆی رۆشتنی لەسەرە. بۆیە راهێنەرە ئەڵمانییەکە وتی

ئەگەر دەتەوێ یاری بۆ بارسا بکەیت، دەبێ بە رێژەی 100% خۆت یەکلایی کردبێتەوە و لە قووڵایی دڵتەوەبێت. ئەمە ئەوەیە کە دەمەوێ بە هەرکەسێکی بڵێم کە ئێستا لەگەڵماندایە یاخود لە داهاتوودا لەگەڵمان دەبێت. پێویستە 100% بیەوێت. دەبێت لەپێناو ئەم رەنگانەی دریێسەکەی بارسێلۆنا بژیت. منیش دەمەوێ ئەمە ببینم. جگە لەمە، هیچیترم ناوێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button