ئێستا؛ چێڵسی لەگەڵ ئەستێرەیەک گەیشتە رێککەوتن

یاریگا –
چێڵست هەنگاوێک لە گواستنەوەی بەرگریکارێکی بەتوانا نزیکدەبێتەوە.
رۆژنامەنووسی فووت مێرکاتۆ، سانتی ئاونا بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی لەگەڵ جێرێمی ژاکێت، بەرگریکاری یانەی رێنی فەڕەنسی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و بەرگریکارە فەرەنسییەکە رەزامەندی دەربڕیووە پەیوەندی بە بلوز بکات.
هاوکات هەمان سەرچاوە ئاشکرایکردووە، چێڵسی ئۆفەرێکی بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە فەڕەنسییەکە کردووە، بەڵام رێن داوای زیاتر دەکات و دەیەوێت بە زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت.
ئێستا گفتوگۆی نێوان یانە لەندەنییەکە و فەڕەنسییەکان بەردەوامە، بلوز دەیەوێت بەر لە کۆتایی مێرکاتۆی زستانە گرێبەستی بەرگریکارە 20 ساڵانییەکە یەکلاییبکاتەوە.
جێرێمی ژاکێت لە ئەکادیمیای رێن پێگەیشتووە، لەم وەرزە بەشداریی 17 یاریی یانەکەی کردووە و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە.
🚨EXCL: 🔵🇫🇷 #PL |
🔐 Chelsea et Jérémy Jacquet ont trouvé un accord contractuel
💰 Le SRFC veut réaliser plus grosse vente de l’histoire du club
❗️Rennes et le club anglais poursuivent les négociations pour le défenseur de 20 ans. https://t.co/SyXumMTNLh pic.twitter.com/pGIiwC6eeR
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) January 17, 2026



