Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ برێنتفۆرد گرێبەستی ئەستێرەیەک نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

برێنتفۆرد گرێبەستی ڤیتالی یانلێت، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی نوێدەکاتەوە.

برێتفۆرد بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ ڤیتالی یانلێت گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی ئەستێرە ئەڵمانیەکەیان بۆ چوار ساڵی دیکە و تاوەکو هاوینی 2030 نوێکردووەتەوە.

ڤیتالی تەمەن 27 ساڵان یەکەم یاریزانی برێنتفۆردە لە پرێمەرلیگ 150 یاریی بۆ ئەو یانەیە کردووە.

لە سەرجەم پاڵەوان بەشداریی 216 یاریی برێنتفۆردی کردووە، 13 گۆڵی کردووە و 16 گۆڵی دروستکردووە.

ڤیتالی لە هاوینی 2020 بەبڕی 600 هەزار یۆرۆ لە بۆخومی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکە کردووە و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 18 ملیۆن یۆرۆیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button