Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ گۆڵکارێکی بەتوانای پرێمەرلیگ ماڵئاوایی لە یانەکەی دەکات

دوو ئامانجی سەرەکی هەیە..

Yariga App

یاریگا –

کریستاڵ پاڵس ئەستێرەیەکی دیکەی سەرەکی لەدەستدەدات و ژان فیلیپ ماتێتا دەیەوێت یانەکە جێبهێڵیت.

دوای ئەوەی گرێبەستی مارک گێی، کاپتنی کریستاڵ پاڵاس بۆ مانچێستەر سیتی یەکلاییبووەوە، بە ئەگەرێکی زۆر هەر لەم مانگەدا ماتێتاش یانەکە جێدەهێڵێت.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ژان فیلیپ ماتێتا دەیەوێت لەم مانگە کریستاڵ پاڵاس جێبهێڵێت، بەفەرمی یانەکەی لە بڕیارەکەی ئاگادارکردووەتەوە و دەیەوێت ئالنگارییەکی نوێ تاقیبکاتەوە.

ماتێتا دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەک بکات بەشداریی چامپیۆنزلیگ بکات یاخود چانسێکی زۆری هەبێت بۆ چامپیۆنزلیگ سەربکەوێت.

یوڤێنتوس و چەند یانەیەکی دیکەی سعوودیە و تورکیا گرنگی بە گواستنەوەی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە دەدەن.

بەڵام هێرشبەرەکەی پێشووی ماینز نایەوێت لەم قۆناخەی کاروانی پیشەگەری روو لە سعوودیە و تورکیا بکات.

گلاسنەر هەینی رابردوو رایگەیاند ماتێتا 18 مانگی دیکە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، ئەگەر ئۆفەرێکی باشی پێشکەش بکرێت دەستبەرداری دەبن.

هێرشبەرە 28 ساڵانییەکە بەتەواوی خۆی یەکلاییکردووەتەوە و لەپێناو بانگهێشتکرانی بۆ جامی جیهانی 2026 دەیەوێت رێکارەکانی رۆیشتنی لە پاڵاس خێراتر بکات.

ماتێتا لە هاوینی 2011 بەبڕی 11 ملیۆن یۆرۆ لە ماینزی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاس کردووە و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 40 ملیۆن یۆرۆیە.

لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 184 یاریی بۆ کریستاڵ پاڵاس کردووە، 56 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button