
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی 22ی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری بێرنلی دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بەكاتی هەولێر لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری بێرنلی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 22ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

لیڤەرپوول لە 21 یارییدا 10 یاریی بردووەتەوە پێنج یاریی یەكسان بووە و شەش یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا بێرنلی لە كۆی 21 یاریی پرێمەرلیگ تەنیا سێ یاریی بردووەتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و 14 یارییش دۆڕاوە.
بەكۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی پێش كۆتایی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیڤەرپوول بە بێ محەمەد سەڵاح، كۆنۆر برادلی، ئالێكساندەر ئیزاک و جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی بێرنلی دەبێتەوە.
بێرنلی بە بێ جۆش كۆلین، عەمدونی، رۆبێرتس، فڵیمینگ جۆ ورال رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول
ئالیسن
فریمپۆنگ، ڤان دایک، كۆناتێ، كێركێز
خراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر
سۆبۆسلای، ڤیرتز، خاكپۆ
ئێكیتیكی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بێرنلی
دوبراڤكا
وۆڵكەر،توانزیبی، ئێكدۆڵ، ئێستیڤی، هارتمان
ئوگوچكۆ، كولین
فلۆرێنتینۆ، ئانتۆنی
برۆخا



