یاریگا

یاری کردن لە پاڵ ڕۆناڵدۆ یاخود مێسی، مولەر کەسیان هەڵنابژێرێت

یاریگا– تۆماس مولەری ئەڵمانی بەبێ دوودڵیی وەڵامی پرسیارە کلاسیکەکە “مێسی یاخود ڕۆناڵدۆ”ی دایەوە.

لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئەمڕۆ چوارشەممەوە، یاریزانەکەی بایەرن ڕاشکاوانە ئاخفت کە هەرچەندە ستایلی یاریکردنی لەگەڵ ڕۆناڵدۆدا گونجاوتربێت وەک لە مێسی، بەڵام هێشتا ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەخاتە سەرووی هەردوو ئەفسانە زیندوەکەوە، وەک گوتی: “ڕەنگە لە ڕابردوودا حەزم کردبێت لەگەڵ مێسی یاری بکەم، چونکە شەش یان حەوت ساڵی سەرەتای یاریکردنم وەک هێرشبەرێکی تۆپ وەرگر یاریم دەکرد. تۆپم لە ناوچەی سزا وەردەگرت و یەکسەر هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵم دەدا. بەڵام ئێستام و لەم ساتەی باشترین ئاستی خۆمدا، زۆر پاسی گۆڵ دەدەم. بۆیە ڕەنگە ڕۆناڵدۆم پێویستبێت بۆ گۆڵ کردن، بەڵام ئێمە ئێستا لە بایەرن لیڤان-گۆڵ-سکیمان هەیە! پێموایە ئێستا ئەو بژاردەیەکی باشتربێت وەک لە ڕۆناڵدۆ.”

مولەر گوتیشی: “پێشتر لە دژی هەردوکیان یاریم کردووە. براوە و دۆڕاوەش بوومە لە دژیان. ئەوان هەردووک لە یاریزانی ئاسایی زۆر باش، جیاوازترن. ئەوە بۆ زیاتر لە 10 ساڵە هەموو وەرزێک پتر لە 50 گۆڵ تۆمار دەکەن ئەوەش شتێکی باوەڕپێنەکراوە. ئەوانە سەروڕهێنەرن. لە جامی جیهانیدا، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە هەردووکیانما بردۆتەوە. لە چامپیۆنزلیگیشدا بە هەمان شێوە بەسەریاندا سەرکەوتووین. هەموو یاریزنێکیش پێویستی بە تیمێکە وەک گرووپ، هەربۆیە تۆپی پێشمان خۆش دەوێت.”

بابەتی زیاتر

Back to top button