
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی 22ی پرێمەرلیگ چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری برێنتفۆرد دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بەكاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری برێنتفۆرد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 22ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

لیام رۆسینیۆر ئەمڕۆ لە یەكەم تاقیكردنەوەی پرێمەرلیگدا وەكو راهێنەری چێڵسی رووبەڕووی برێنتفۆرد دەبێتەوە.
چێڵسی لە 21 یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە 8 یاریی براوە بووە، حەفت یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا برێنتفۆرد لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و لە كۆی 21 یاریی دە یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
چێڵسی بە بێ مۆدریک، لاڤیا، ئیسوگۆ، كۆڵویڵ و گۆستۆ رووبەڕووی برێنتفۆرد دەبێتەوە.
برێنتفۆرد بە بێ فابیۆ كارڤالۆ، میلامبۆ و دا سێلڤا رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی
سانچێز
جەیمس، چالۆبا، فۆفانا، كۆكۆرێییا
كایسێدۆ، ئینزۆ
نیتۆ، پاڵمەر، گارناچۆ
جواو پێدرۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی برێنتفۆرد
كێڵێهەر
كایۆدی،كۆلێنس، ئایەر، هێنری
یانلێت، یارمۆلیک
یێنسن، دامسگارد، شەید
تیاگۆ



