پاریس سانجێرمان گفتوگۆی فەرمی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی بارسێلۆنا دەستپێدەکات
بەفەرمی داوای رۆیشتنی کردووە..

یاریگا –
پاریس سانجێرمان رێکارە فەرمییەکانی بۆ گواستنەوەی درۆ فێرناندێز، یاریزانی لاوی بارسێلۆنا دەستپێکردووە.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی درۆ فێرناندێز، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا پێشکەشکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، گفتوگۆی نێوان نوێنەرانی پاریس و بارسێلۆنا بە نهێنی بەردەوامە و یانە فەڕەنسییەکە هەوڵێکی زۆر بۆ گواستنەوەی بەهرەمەندەکەی لاماسیا دەدات.
🚨❤️💙 Paris Saint-Germain have presented their contract proposal to Dro who’s set to leave Barcelona.
PSG are pushing to sign 18 year old midfielder with talks already underway behind the scenes — for €6m release clause.
➕🎥 https://t.co/sN7dHgRclD pic.twitter.com/xYUFpSKHNQ
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 17, 2026
درۆ گفتوگۆی لەگەڵ هانزی فلیک، راهێنەری یانە کاتالوونیەکە کردووە و بەفەرمی داوای رۆیشتنی کردووە و دەیەوێت لەم زستانە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات، بارسێلۆناش رێگە بە رۆیشتنی دەدات.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزیش بۆ گواستنەوەی درۆ لەسەرهێڵن.
درۆ تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی شەش ملیۆن یۆرۆیە.
لەم وەرزە بەشداریی 8 یاریی بارسێلۆنای کردووە و 330 خولەک یاریی کردووە، یەک گۆڵیشی دروستکردووە.
💣💣 EXCLUSIVA 💣💣
¡Dro abandonará el Barça este mercado de invierno!
El centrocampista ya ha hablado con Flick esta semana y se marchará del conjunto azulgrana.
Ofertas de Inglaterra y Alemania para pagar su cláusula de 6 millones.
Avanzamos @sporthttps://t.co/IV41ioRFae
— Carlos Monfort (@monfortcarlos) January 16, 2026



