Loading...
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێدەكاتەوە و یاریزانێكی دیكە كریستاڵ پاڵاس جێدەهێڵێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

دوای رۆیشتنی ئاڵۆنسۆ ریال مەدرید گفتوگۆی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەكی دەستپێدەكات، گلاسنەر ئامانجی داهاتووی یانەیەكی پرێمەرلیگە و كریستاڵ پاڵاس ئەستێرەیەكی دیكەی لەدەستدەدات.

ئۆلیڤیێ گلاسنەر كۆتایی وەرز كریستاڵ پاڵاس جێدەهێڵێت و یەكێكە لە پاڵێوراوە بەهێزەكانی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی مانچێستەر یونایتد – میرەر.

چێڵسی و مانچێستەر یونایتد كێبڕكێی گواستنەوەی درۆ فێرناندێز یاریزانی یانەی بارسێلۆنا دەكەن – تۆک سپۆرت.

تۆماس فرانک راهێنەری تۆتنهام دەیەوێت لە مێركاتۆی زستانە یان هاوینی داهاتوودا هێرشبەرێكی باڵی چەپ بگوازێتەوە – تێلیگراف.

بێرنلی ئارەزووی گواستنەوەی جەیمس وارد پراوس یاریزانی یانەی وێستهام دەكات – سەن.

لیدز ئارەزووی گواستنەوەی یۆرگن ستراند لارسن هێرشبەری یانەی وۆڵڤز دەكات – ئاتلێتیک.

ژان فیلیپ ماتێتا دەیەوێت ئەزموونێكی نوێ تاقیبكاتەوە و یوڤێنتوسیش ئارەزووی گواستنەوەی دەكات – سكای سپۆرتس.

لە دوای رۆیشتنی چابی ئاڵۆنسۆ یانەی ریال مەدرید گفتوگۆكانی نوێكردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر دەستپێدەكاتەوە –ESPN.

مانچێستەر یونایتد چەند ئۆفەرێكی یانەكانی پرێمەرلیگ و ئەیسی میلانی بۆ گواستنەوەی هاری ماوایەر رەتكردەوە – سەن.

زینەدین زیدان لەدوای یارییەكانی مۆندیالی 2026 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی فەڕەنسا وەردەگرێت – لیكیپ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button