Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

مانچێستەر سیتی هەنگاوێکی فەرمی لە گواستنەوەی مارک گێی نزیکدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مارک گێی، بەرگریکاری یانەی نیوکاسڵ بەردەوامە و هەنگاوی کرداریی بۆ گواستنەوەی دەنێت.

فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردوەتەوە، مانچێستەر سیتی بڕیاری داوە بە فەرمی گرێبەست پێشکەشی بەرگریکارە بکات، پێشبینی دەکرێت بەهای گرێبەستەکە 30 ملیۆن پاوەند بێت.

بەپێی سەرچاوەکە مان سیتی لەگەڵ یاریزانەکە رێککەوتووە، چاوەڕواندەکرێت بەم زووانە گفتوگۆکانی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس دەستپێبکات و گواستنەوەکە بە خێرایی ئەنجامبدرێت.

گێی لە ساڵی 2021 ریزەکانی چێڵسی بەجێهێشت و پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاسەوە کرد و تاوەکو ئێستا 111 یاریی بۆ یانەکە ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button