Loading...
ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئەستێرەیەک ماڵئاوایی لە مانچێستەر سیتی دەکات

بووەتە ئامانجی یانە ئەوروپی و سعوودییەکان

Yariga App

یاریگا –

داهاتووی بێرناردۆ سیلڤا لە یانەی مانچێستەر سیتی بە نادیاری ماوەتەوە و سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژە بە گرنگیپێدانی یانە گەورەکانی ئەوروپا و سعوودیە دەکەن.

دۆخی گرێبەستەکەی نێوان بێرناردۆ و مانچێستەر سیتی

ئەستێرە پۆرتووگالییەکە پێدەنێتە دوایین مانگەکانی ماوەی گرێبەستەکەی کە لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و پێدەچێت نیازی جێهێشتنی یانەکەی شاری مانچێستەری هەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی کۆت ئۆفساید، کە لە زاری سەرچاوە نزیکەکانی یاریزانەکەوە رایگەیاندووە گفتووگۆکانی نێوان سیلڤا و مان سیتی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان بە تەواوەتی وەستاوە و یاریزانەکە لە گواستنەوەی زستانەدا ماڵئاوایی لە سیتیزنس دەکات.

گرێبەستەکانی مانچێستەر سیتی ئاماژەن بۆ رۆیشتنی بێرناردۆ

هاتنی ئانتۆنیۆ سێمێنیۆ بۆ مانچێستەر سیتی کاریگەری لەسەر دۆخی ناوەڕاستکارە پۆرتووگالییەکە دەبێت، چونکە ڕۆڵ و  دەرفەتی یاریکردنی بێرناردۆ کەمدەکاتەوە، ئەمەش رەنگە رۆیشتنی یاریزانەکە خێراتر بکات و لە مێرکاتۆی زستانەدا بەڵێ بۆ یانەیەکی دیکە بکات.

ئەو یانانەی ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن

یانەی گاڵاتاسەرای لە یاریزانەکە هاتووەتە پێشەوە و بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، یانە تورکییەکە گفتوگۆی لەگەڵ خۆرخێ مێندێز، بریکاری کارەکانی یاریزانەکە کردووە و زۆر بە گرێبەستەکە گەشبینە. یانەکە پێیوایە ئیلکای گوندۆگان، یاریزانی یانەکەیان دەتوانێت رۆڵێکی کاریگەر لەو گواستنەوەیەدا ببینێت، بەوپێیەی گوندۆگان و سێلڤا هاوڕێیەتییەکی بەهێز لەنێوانیاندایە.

بێرناردۆ سیلڤا و ئیلکای گوندۆگان

لە لایەکی دیکەوە، یانە دەوڵەمەندەکانی سعوودیە ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکەن و بە گەرموگوڕی هاتوونەتە کێبڕکێی گواستنەوەی بێرناردۆ و ئامادەن مووچەی خەیاڵی پێبدەن.

لە هەمان کاتدا، یانەکانی ئیتاڵیاش هاتوونە سەرهێڵ و ئامانجیان بەدەستهێنانی یاریزانەکەیە. یانەکانی ناپۆلی و یوڤێنتوس هەوڵی پەلکێشکردنی یاریزانە تەمەن 31 بەهارییەکە دەدەن، بەپێی زانیارییەکان، یوڤی دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا یاریزانەکە بگوازێتەوە و بیر لەوە دەکاتەوە گرێبەستی پێشکەشبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button