تەواو؛ پاکیتا دەگەڕێتەوە بۆ یانەکەی پێشووی

یاریگا –
لوکاس پاکیتا بەتەواوەتی نزیکبووەتەوە لە جێهێشتنی وێستام و گفتوفۆیەکان لەو بارەیەوە ئاستی بەردەوامە لەگەڵ یانەی داهاتووی.
پاکیتا کە ساڵی 2022 لە لیۆنی فەڕەنسیەوە پەیوەندی بە وێستهامەوە کرد، بەدرێژایی ئەو ماوەیە یەکێک بووە لە رەگەزە دیارەکانی هامەرز و توانی لەگەڵ ئەو یانەیەدا ببێتە پاڵەوانی کۆنفرانسلیگی وەرزی 2022-2023.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، لە رۆژانی داهاتوودا گفتوگۆی نێوان وێستهام و فلامینگۆ بەردەوامدەبێت لەسەر گواستنەوەی پاکیتا.
ناوەڕاستکارە بەڕازیلییەکە کە ئێستا تەمەنی 28 ساڵە، کاروانی پیشەگەرێتی هەر لە رێگەی فلامینگۆی وڵاتەکەیەوە بوو پێش ئەوەی ساڵی 2019 لە رێگەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیەوە رووبکاتە ئەوروپا.
رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە خودی لوکاس پێداگرە لەسەر پەیوەندیکردنی بە فلامینگۆوە، یانە لەندەنیەکەش دەرگای بۆ گفتوگۆیەکان لەو بارەیەوە کردووەتەوە بەڵام بەو مەرجانەی وێستهام دیاریکردووە.
جیا لە بابەتی پاکیتا، رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە دوایین پێشهاتی لەسەر ئێنگۆلۆ کانتێ بڵاوکردووەتەوە کە نزیکە لە جێهێشتنی ئیتیحادی سعوودی و پەیوەندیکردنی بە فەنەرباچێی تورکی.
رۆمانۆ زانیویەتی کە ئەستێرە فەڕەنسییەکە رۆشنایی سەوزی بۆ فەنەرباچێ هەڵکردووە.
🚨 Club to club talks will continue in the next days for Lucas Paquetá to Flamengo.
The player insists to join Flamengo as West Ham opened doors to talks but at their conditions.
Fenerbahçe, insisting on N’Golo Kanté deal. Green light from player.
🎥 https://t.co/9zJdbeunHn pic.twitter.com/zv47piuND9
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 15, 2026



