
یاریگا –
ئاندرو رۆبێرتسن، بەرگریکاری یانەی لیڤەرپووڵ, ئارەزووی مانەوە لە یانەکەی دەکات بەڵام دەیەوێت خولەکی زیاتر یاریی بکات.
بەرگریکارە سکۆتلەندییەکە لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپووڵ کۆتایی دێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی BBC، رۆبێرتسن لەبارەی دۆخی گرێبەستەکەی قسەی کردووە و خواستی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەربڕیوە، بۆ ئەو مەبەستە گفتووگۆکانی لەگەڵ یانەکەی دەستیپێکردووە بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە، چونکە دەیەوێت دەرفەتی یاریکردنی زیاتری پێبدرێت.
هاوینی رابردوو رێدز گرێبەستی لەگەڵ مێلۆش کێرکێز واژۆکرد کە لە هەمان پێگەی رۆبێرتسن یاریی دەکات، ئەوەش کاتی یاریکردنی بەرگریکارە سکۆتلەندییەکەی کەمکردەوە، بەجۆرێک لەم وەرزەدا تەنها لە چوار یارییدا بەشداریی کردووە.
رۆبێرتسن لە درێژەی قسەکانی دا ئاماژەی بەوە کردووە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ کارگێڕیی یانەکەی هەیە و هەردوولا گەشبینن سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.
بەرگریکارە 31 ساڵانییەکە، ماوەی هەشت ساڵ و نیوە بەرگریی لە قەڵای ئانفێڵد دەکات، لەو ماوەیەدا هەشت نازناوی بۆ یانەکە بەدەستهێناوە، لەنێویاندا چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگێک، هەروەها لەکۆی 362 بەشداریی یاری، 12 گۆڵی کردووە و 68 ئەسیستی دروستکردووە.



