Loading...
ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

یۆرگن کڵۆپ بیر لە گەڕانەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی دەکاتەوە

تەنیا لە دوو ئەگەردا دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

چەند رۆژێکە یانەی ریال مەدرید ئالڤارۆ ئاربیلوای وەک راهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشانکردووە، بەڵام پێناچێت ماوەی راهێنەرایەتییەکەی درێژخایەن بێت، چونکە ئاربێلوا لە یەکەم یاریی خۆیدا وەک راهێنەری یانەکە شکستیهێنا و لە جامی شای ئیسپانیا لەلایەن یانەیەکی پلە دوو کرایە دەرەوە، بەوەش مەترسییەکانی سەر راهێنەرە ئیسپانییەکە سەریانهەڵدا و ریال مەدرید لە ئێستاوە بیر لە پلانەکانی دەکاتەوە بۆ دیاریکردنی راهێنەری نوێ لە هاویندا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کادینا سێر، یانەکە دەستی بە گەڕان کردووە بۆ دۆزینەوەی راهێنەرێکی نوێ، دیارترین ناویش یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری پێشووی لیڤەرپووڵە، بەڵام کڵۆپ ئێستا بەڕێوبەری تۆپی پێی کۆمپانیای رێد بۆڵە بۆیە رازیکردنی بۆ مێرەنگی ئاسان نابێت.

لە لایەکی دیکەوە، بەپێی هەواڵێکی فلۆریان پلێتێنبێرگ، لە رۆژنامەی سکای ئەڵمانیا، کڵۆپ بەجدی بیر لە گەڕانەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی دەکاتەوە، ئەگەر ریال مەدرید لە هاویندا هەوڵی گواستنەوەی بدات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، راهێنەرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ رێد بۆڵ دڵخۆشە، بەڵام یانەی شاهانە بەردەوام بە کڵۆپ سەرسام بووە و ئارەزووی ئەوە دەکات ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی پێبسپێرێت.

سەرچاەوە ئەڵمانییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کڵۆپ تەنها لە دوو ئەگەردا دەگەڕێتەوە کاری راهێنەرایەتی؛ بوون بە راهێنەری ریال مەدرید یاخود هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

شایەنی باسە، لەدوای دەرکردنی چابی ئاڵۆنسۆ و دەنگۆکانی گرنگیپێدانی ریال مەدرید بە راهێنەرەکەی پێشووی لیڤەرپووڵ، ناوبراو رایگەیاند بوو؛ “بابەتەکە هیچ پەیوەندی بە منەوە نییە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button