پلانی کودەتایەکی گهوره لە ریاڵ مەدرید دادەڕێژرێت
دەسەڵاتی پێرێز کەمدەبێتەوە؟ پیاوێکی مەغریبی جڵەوی گۆڕانکارییەکان دەگرێتە دەست

یاریگا –
شکستە یەک لە دوای یەکەکانی ریاڵ مەدرید لە جامی سوپەر و جامی شا، زەمینەی بۆ گۆڕانکارییەکی مێژوویی خۆش کردووە.
لە کاتێکدا فلۆرێنتینۆ پێرێز فشارێکی گەورەی لهسهره، پیاوێک وهك سێبەر بە ناوی ئەنەس غەراری خەریکە نەخشەی داهاتووی یانەکە دەکێشێتەوە.
ئەنەس غەراری کێیە؟
هەرچەندە هیچ پۆستێکی فەرمی نییە، بەڵام میدیا ئیسپانییەکان بە بزوێنەری پشت پەردە و باڵی دارایی نهێنیی پێرێز وەسفی دەکەن.
ئەم پیاوە مەغریبییە رۆڵی سەرەکی هەبووە لە دابینکردنی چوار ملیار یۆرۆ بۆ پڕۆژەی سوپەر لیگ و نۆژەنکردنەوەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
ماڵپهری هێسپێرسی مهغریب و رۆژنامهی ماركای ئیسپانی ئاشكرایانكردووه، پێرێز لهوانهیه دەسەڵاتەکانی کەم بکاتەوە و بوارێکی زیاتر بە غەراری بدات بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیە ستراتیژییەکان.
🚨 Anas quiere a Klopp y Haaland para su proyecto 2026/2027
— Pepe Álvarez (@pepealvarezzz) January 14, 2026
شۆڕشی هاوین: کڵۆپ و هالاند
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووس پێپی ئەلڤارێز، غەراری بۆ وەرزی 2026-2027 پلانی بۆ شۆڕشێکی گەورە داناوە
1. هێنانی یۆرگن کڵۆپ: ئامانجی یەکەم رازیکردنی راهێنەرە ئەڵمانییەکەیە بۆ ئەوەی دەستبەرداری پۆستە کارگێڕییەکەی رێدبول ببێت و بگەڕێتەوە بۆ مەشق و راهێنان و ئهركی راهێنهرایهتی یانهكه وهربگرێت.
2. گرێبەست لەگەڵ ئێرلینگ هالاند: بەشەکەی تری پلانەکە گواستنەوەی ئهستێرهی یانهی مانچێستهر سیتی ئیرلینگ هالانده کە یاریزانهكهش خەون بە درێسی سپییەوە دەبینێت.
Anas Laghrari, el futuro dueño del @RealMadrid
▪️Preocupación en el entorno de la dirección del @RealMadrid con la decisión de Florentino Pérez de dar poder al financiero franco-marroquí Anas Laghrari, futuro CEO al que el actual presidente desea que se convierta en su sucesor… pic.twitter.com/kSrgYh8wh9
— solofichajes123 (@solofichajes123) January 14, 2026
ئەگەر ئەم پلانە سەرکەوتوو بێت، دەبێتە گەڕاندنەوەی شکۆی ریاڵ مەدرید لەسەر ئاستی ناوخۆ و ئەوروپا