Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

رۆژنامەکانی مەدرید هێرشدەکەنە سەر ئالڤارۆ ئاربێلوا

بە کەمتەرخەمی دەزانن

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو ئالڤارۆ ئاربێلوا لە یەکەمین یاری خۆی وەک راهێنەری یانەی ریال مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا بووە میوانی یانەی ئالباسێتی و بە ئەنجامی 3-2 دووچاری شکست هات و کرایەوە دەرەوەی جامەکە.

ئاربێلوا مێژوویەکی رەشی لەنێو مێژووی یانەکەدا نووسیوە و بووە سێیەم راهێنەری مەدرید لەدوای گۆس هێدینک لە ساڵی 1998، جولیان لۆپتیگی لە ساڵی 2018، لە یەکەم یاری خۆیدا شکست بهێنێت.

رۆژنامەکانی مەدرید هێرشدەکەنە سەر راهێنەرە ئیسپانییەکە و پێیانوایە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئالباسێتی بڕیاری بێباکانەی داوە، ئەمەش هۆکاری دۆڕانە شەرمەزارکەرەکەی یانەکە بوو.

رۆژنامەی ئاس، لە بەرگی ئەمڕۆی رۆژنامەیەکەیدا ئاربێلوای بە کەمتەرخەم تۆمەتبار کردووە و پێیوایە باجی بڕیارە بێباکەکانی داوە، چونکە تەنها سەرپەرشتی یەک مەشقی راهێنانی یانەکەی کردووە، بەڵام بۆ ئەو یارییە ئەستێرە گرنگەکانی لە پێکهاتەکەی دوورخستەوە و پشت لاوەکانی کاستیا بەست.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە کاستیا نەیتوانی ئاربێلوا رزگار بکات، ئەم جارە ناوەڕاستکارێکی لاو دەرفەت و بەرپرسیارێتی پێبەخشڕا، بەڵام نەیتوانی کۆنتڕۆڵی یارییەکە بکات، هەڵەیەکی ئەو هۆکارێکی گۆڵێکی یانە پلە دووەکەی ئیسپانیا بوو بەرامبەر ریال مەدرید.

یاریزانانی ریال مەدرید لەدوای تۆمارکردنی گۆڵی دووەم لەلایەن ئالباسێتی

ئاربێلوا بۆ ئەو یارییە هەریەک لە کیلیان ئێمباپێ، جود بێلینگهام، رۆدریگۆ گۆیس، تیبو کۆرتوا، چوامینی و کارێراسی دوورخستەوە، لە بەرامبەردا، سێستێرۆ، خوان مارتینێز، خوان خیمینێز، پالاسیۆس و مانوێل ئانخێلی لە کاستیاوە بانگێشتکرد.

لەدوای یارییەکەش، دانی کارڤاخاڵ، کاپتنی یانەکە لە لێدوانێکدا گوتی کە تیپەکە لە کوالێتیی هێرشبردنی رۆدریگۆ و بێلینگهامی کەم بووە، بەڵام ئاربێلوا، هەرچەندە خۆی بە بەپرسیاری شکستە زانی، بەڵام رەتیکردەوە ئەوە هۆکاری شکستەکەیان بێت و گوتی؛

لەو بڕیارە پەشیمان نیم، بڕیارێکی دروست بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button