دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئاتلێتیكۆ مەدرید شوێنگرەوەی گالاگێر دەگوازێتەوە و دوو یانە یوسف نەسیریان دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئاتلێتیكۆ مەدرید شوێنگرەوەی كۆنۆر گالاگێر دەگوازێتەوە، دوو یانەی پرێمەرلیگ یوسف نەسیریان دەوێت و وێستهام نرخی یاریزانێكی كەم دەكاتەوە.
ئاتلێتیكۆ مەدرید لە دوای رۆیشتنی كۆنۆر گالاگێر هەوڵی گواستنەوەی جواو گۆمێس یاریزانی بەڕازیلی یانەی وۆڵڤز بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – ماركا.
ئێڤەرتن ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی یوسف نەسیری پێشكەشی فەنەرباچێ كردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ.
هەروەها نۆتینگهام فۆرێستیش لە هەوڵی گواستنەوەی یوسف نەسیریدایە بەڵام یاریزانەكە پەیوەندیكردن بە ئێڤەرتن هەڵدەبژێرێت – فلۆریان پلێتنبێرگ.
ئێڤەرتن ئارەزووی گواستنەوەی كاڵۆم ویڵسن هێرشبەری وێستهام دەكات – ئاتلێتیک.
وێستهام كۆبوونەوەیەكی ناوخۆی لەگەڵ خاوەن پشكەكانی دەكات و گفتوگۆی دابەزاندنی نرخی لۆكاس پاكێتا دەكات، كە لەلایەن فلامینگۆی بەڕازیلیەوە داواكراوە – ESPN
ئەمڕۆ سۆزا پشكنینی پزیشكی لەگەڵ تۆتنهام دەكات و پەیوەندی بە یانەكەوە دەكات – سكای سپۆرتس.
مارشال مونتیسی نزیكە لەوەی بە خواستن پەیوەندی بە پاریس ئێف سی بكات – لیكیپ.

