Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کۆنەر کالاگێر گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام واژۆ دەکات

هەموو شتێک یەکلاییدەبێتەوە..

Yariga App

یاریگا –

کۆنەر کالاگێر، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ و گرێبەست لەگەڵ تۆتنهام واژۆ دەکات.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو کۆنەر کالاگێر ئاتلێتیکۆ مەدرید جێبهێڵێت و گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ تۆتنهام واژۆ بکات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، کالاگێر شەوی رابردوو پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە و بە بڕی 34 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکە دەکات.

سکای ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای ئەوەی پاریس ئێف سی گرنگی بە ماتیاس تێل دەدات و رۆماش هەوڵ بۆ گواستنەوەی رادو دراگوسین دەدات، بەڵام تۆماس فڕانک نیازی نییە لەم زستانە دەستبەرداری هیچ یاریزانێک ببێت.

هاوکات سپێرز دەیەوێت بەر لە کۆتایی مێرکاتۆی زستانە هێرشبەرێکی دیکە بگوازێتەوە و گرێبەستی سۆوزا، بەرگریکاری باڵی چەپی سانتۆسیش یەکلاییبکاتەوە.

کالاگێر هاوینی 2024 بەبڕی 42 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد. بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 35 ملیۆن یۆرۆیە.

کالاگێر لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 77 یاریی بۆ رۆخی بلانکۆس کردووە، 7 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button