
یاریگا –
یانەی زاخۆ بۆ ركابه‌ریكردن له جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی كه‌نداو خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به‌رده‌وامه له‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان بۆ ریزه‌كانی نزیكه له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دوو گرێبه‌ستی دیكه.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە رێگەی سەرچاوە تایبەتەکانییەوە زانیاری وردی دەستکەوتووە کە یانەکەی خابوور لە نزیكه دوو گرێبه‌ستی گه‌وره رابگه‌یه‌نێت.
سەفا هادی؛ تەنیا ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە
یەکەم ئامانج و گرێبەستی گەورەی زاخۆ، گواستنەوەی ئەستێرەی نێودەوڵەتی عێراقی سه‌فا هادیه
بەپێی زانیارییەکانی یاریگا، گفتوگۆکانی نێوان زاخۆ و یاریزانەکەی ئێستای نەجەف گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی و هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا ئیمزاکردن و راگەیاندنی فەرمییە، و بەمزووانە سەفا بە درێسی سووری زاخۆوە دەبینرێت.
محەمەد سۆلە؛ گرێبەستێکی گرانبەها
سوپرایزە گەورەکەی دیکە، هەوڵە جدییەکانی زاخۆیە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی لیبی محەمەد سۆلە.
ئەم یاریزانە کە پێشتر لە خولە عەرەبییەکان و بە تایبەت لە یانەی قادیسیەی کوێتی درەوشاوەتەوە، ئۆفەرێکی گرانبەها و خەیاڵی لە یانەی زاخۆوە پێگەیشتووە.
یانه‌كه‌ی پرا ده‌لال دەیەوێت بە هێنانی ئەم یاریزانە، كه ده‌توانێت له هێڵی هێرشبەر و ناوه‌رسات یاریی بكات پێگه‌ی خۆی به‌هێزتر بكات.
یاریگا زانیاری ئه‌وه ده‌ستكه‌وتووه ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ زاخۆ گه‌ریشتووه رێكه‌وتن و یانه‌كه له چه‌ند رۆژی داهاتوو گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه راده‌گه‌یه‌نێت.
ئەم جوڵانەی زاخۆ پەیامێکی ئاشکرایە بۆ رکابەرەکانی؛ کوڕانی خابوور لەم وەرزەدا تەنیا بەشداری ناکەن، بەڵکو چاویان لە پێشەنگ و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانه.


