Loading...
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ مانچێستەر سیتی بەرگریكارێكی دەوێت و مانچێستەر یونایتد بڕیار لەسەر راشفۆرد دەدات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی بەرگریكارێک دەستپێكردووە، مانچێستەر یونایتد بڕیار لەسەر داهاتووی ماركوس راشفۆرد دەدات و تۆتنهام دەستبەرداری یاریزانێكی نابێت.

مانچێستەر سیتی دەیەوێت پێش كۆتاییهاتنی مێركاتۆی زستانە ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی مارک گێی پێشكەش بكات، بەڵام ئامادە نییە ئەو بەهای كە كریستاڵ پاڵاس داوای دەكات كە 35 ملیۆن پاوەندە پێشكەش بكات – تۆک سپۆرت.

بایرن میونشن لە چەند رۆژی داهاتوودا پەیوەندەی بە مارک گێی دەكات بۆ ئەوەی رازی بكات لە مێركاتۆی هاوینەدا پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات – سكای سپۆرتس.

سەرەڕای رۆیشتنی روبن ئامۆریم بەڵام مانچێستەر یونایتد نایەوێت ماركوس راشفۆردی ئینگلیزی لە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی لە بارسێلۆنا بگەڕێنێتەوە – تۆک سپۆرت.

نۆتینگهام فۆرێست گرنگی بە گواستنەوەی ماركوس تاڤێرنەر هێرشبەری ئینگلیزی یانەی بۆرنمس دەدات – دەیلی مەیڵ.

تۆتنهام سەرجەم ئۆفەرەكان بۆ گواستنەوەی ماتیس تێل هێرشبەری فەڕەنسی یانەكەی رەتدەكاتەوە – فلۆریان پلێتێنبێرگ.

لە دوای پێكانی تینۆ لێڤرامێنتۆ كە ماوەی هەشت هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە نیوكاسڵ دەیەوێت لەم مانگەدا بەرگریكارێک بگوازێتەوە – سكای سپۆرتس.

لیڤەرپوول لە دوای پێكانە قورسەكەی كۆنۆر برادلی نایەوێت دەستبەرداری جۆ گۆمێز ببێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر.

ئارسیناڵ نایەوێت دەستبەرداری بێن وایت بەرگریكاری یانەكەی ببێت – تیم تۆک.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button