ئه‌وروپائینگلتەرا

یانەکانی پرێمەرلیگ دەتوانن یاریی دۆستانە بکەن

یاریگا
ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵاند رێگە بە یانەکانی دەدات پێش دەست پێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزە لە پێناو ئامادەکاری زیاتر یاریی دۆستانە بکەن.

دوای ئەوەی وادەی دەست پێکردنەوەی وەرزی ئەمساڵی پرێمەرلیگی ئینگڵاند دیاریکرا، بەشێک لە یانەکان داوایان کرد رێگەیان پێ بدرێت لە پێناو ئامادەکاری زیاتر یاریی دۆستانە بکەن و دواجاریش ئەنجومەنەکە گلۆپی کەسکی بۆ یانەکان هەڵکرد و پێش دەست پێکردنەوەی خولەکە یانەکان دەتوانن یاریی دۆستانە ئەنجام بدەن، بەڵام مەرجیان دەبێت.

یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە کە یاریزانەکان دەبێت بە ئۆتۆمۆبێلی خۆیان گەشت بکەن و لە کاتی یارییەکانیش لە ناو ئۆتۆمۆبێلەکانیان خۆیان بگۆڕن و گەشتەکەش نابێت دووری لە ٩٠ خولەک زیاتر بێت، هەروەها نابێت هیچ ناوبژیوانێک یارییەکا بەڕێوەببات، بەڵکو یەکێک لە ئەندامەکانی یانەکەیان یارییەکە بەڕێوەدەبات.

بابەتی زیاتر

Back to top button