Loading...
عێراقکوردستان

زاخۆ لە یاریگای زەوڕا رووبەڕووی کارەبا دەبێتەوە

ویسام رزق: پێویستمان بە کاتە بۆ ئەوەی ئاستی راستەقینەی زاخۆ ببینن

Yariga App

یاریگا –

بۆ یارییەکەی بەرامبەر کارەبا، زاخۆ لە بەغدا بە بەشداری ئاسۆ رۆستەم کۆتایی بە ئامادەکارییەکانی هێنا.

لە گەڕی 12ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، چوار شەممە ( 14ـی کانوونی دووەمی 2026 ) زاخۆ لە یاریگای زەوڕا لە بەغدا کاتژمێر 3ـی ئێوارە رووبەڕووی کارەبا دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە زاخۆ له توانای شێرکۆ کەریم و ئەحمەد ئیبراهیم بە هۆی پێکان و مەهدی کامل بە هۆی وەرگرتنی کارتی سووڕ لە یاریی رابردوو بێبەش دەبێت.

ویسام رزق، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە باسی ئامادەکاریی تیپەکەی دەکات، دەشڵێت پێویستمان بە کاتە بۆ ئەوەی زاخۆی راستەقینە ببین:

یارییەکە قوڕسە بۆ ئێمە و بارودۆخ لەگەڵمان نیە، کاری باشمان کردووە و چاوەڕێی گەڕانەوەی یاریزانە پێکراوەکانین، زاخۆ تەنها بۆ بەشداریکردن لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق نیە بەڵکو دەمانەوێت ناسناوەکەش بەدەست بهێنین، پێویستمان بە کاتە بۆ ئەوەی ئاستی راستەقینەی خۆمان پێشکەش بکەین.

بۆ ئەم یارییە زاخۆ دەتوانێت سوود لە ئاسۆ رۆستەم ببینێت دوای ئەوە لە دوو رۆژی رابردوو بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ کرد.

چوار یارییە بە دوای یەک زاخۆ سەرکەوتنی تۆمار نەکردووە لە خولەکە، بە 16 خاڵ لە ریزبەندی 11ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت، گەڕی داهاتووش دەبێتە میوانی نەفتی میسان، کارەبا هەشت خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 17 دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button