
یاریگا –
جود بێڵینگهام بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاودەکاتەوە و وەڵامی ئەو تۆمەتانە دەداتەوە کە لەبارەی چابی یاڵۆنسۆ ئاراستەی دەکرێت.
تۆڕی ئاتلێتیک و تۆڕی EPSN دوو راپۆرتیان بڵاویکردووەتەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە هەرسێ یاریزان جود بێڵینگهام، ڤینیسیۆس جونیۆر و فێدی ڤالڤێردی ئەو سێ یاریزانە بوون دژایەتی تووندی چابی ئاڵۆنسیان کردووە و هۆکاری دوورخرانەوەی راهێنەرە ئیسپانییەکەن.
بێڵینگهام لە ئەپڵیکەیشنی تایبەتی خۆی وەڵامی ئەو تۆمەتانەی داوەتەوە، هەواڵەکان بە دۆر و ناراست لەقەڵام دەدات و هاندەرانی ئاگاداردەکاتەوە بەو جۆرە هەواڵانە چەواشە نەبن.
تاوەکو ئێستا وەڵامی زۆرێک لەم هەواڵە ناڕاستانەم نەداوەتەوە، بەهیوای ئەوەی راستییەکان لەکاتی خۆیدا روونبنەوە.
راسگۆییانە ئەم هەواڵانە زۆر بێبنەما و بێمانان.
بەڕاستی بەزەییم بەو کەسانەدا دێتەوە کۆمێنت لەسەر ئەو بابەتانە دەنووسن کە ئەم گاڵتەجاڕانە بڵاویاندەکەنەوە.
باوەڕ بە هەموو شتێک مەکەن کە دەیخوێننەوە، پێویستە جار جارە ئەو کەسانەی هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە لێپرسینەوەیان لێ بکرێت کە ئامانجیان تەنیا کۆکردنەوەی کلیک و خوێنەرە.
دوێنێ دووشەممە 12ـی کانوونی دووەمی 2026 چابی ئاڵۆنسۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید دوورخرایەوە و ئالڤارۆ ئاربێلوا لە شوێنی ئەو دانرا.



