Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەکی ئیتیحاد دەگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی ئیتیحاد لە رێگەی یانەیەکی تورکیەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماریۆ کۆرتێنگای رۆژنامەنووس لە ئاتلێتیک، ئێنگۆلۆ کانتێ لەگەڵ فەنەرباچێ گەیشتووەتە ئاستی پێشکەوتوو لە گفتوگۆیەکانی نێوانیان.

ماریۆ نووسیویەتی یانە سعوودیەکە لەئێستادا بیر لە دەستبەرداربوون لە ئەستێرە فەڕەنسیەکەی ناکاتەوە، بەڵام بۆ مێرکاتۆی هاوین دەسەڵاتێکی بەسەریەوە نامێنێ بۆ گلدانەوەی لە یانەکە، بەوپێیەی کانتێ دەبێتە یاریزانێکی ئازاد لە بازاڕەکە دوای بەسەرچوونی گرێبسەتەکەی.

کانتێ دوای 10 ساڵ یاریکردن لە ئەوروپا، سەرەنجام لە هاوینی 2023 وەک ئایکۆنێکی دیاری چێڵسی ریزەکانی بلووزی جێهێشت و پەیوەندی بە خولی سعوودیەوەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button