Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

فەرمی؛ زاخۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورەی کوردی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی یانەی زاخۆ گواستنەوەی ئاسۆ رۆستەم، هێرشبەری پێشووی یانەی نەورۆزی راگەیاند.

یانەی زاخۆ بەفەرمی رایگەیاند گرێبەستیان لەگەڵ ئاسۆ رۆستەم واژۆکردووە و هێرشبەرەکەی پێشووی یانەی نەورۆز بۆ وەرزی 2025-2026 درێسی یانەکەی پرا دەلال دەپۆشێت.

هاوکات هەر ئەمڕۆ یانەی زاخۆ گواستنەوەی شبر عەلی، ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی نەجەفی راگەیاند.

تۆڕی وەرزشی یاریگا دوو رۆژ لەمەوبەر وەک یەکەم سەرچاوە ئاشکرایکرد، زاخۆ لەگەڵ ئاسۆ رۆستەم، هێرشبەری یانەی نەورۆز گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئەو گرێبەستەی یەکلاییکردووەتەوە.

شەوی رابردوو یانەی نەورۆز بەشێوەیەکی فەرمی رۆیشتنی ئاسۆی راگەیاند، ئەمڕۆ زاخۆ بە فەرمی گواستنەوەی ئاسۆی راگەیاند.

ئاسۆ رۆستەم هاوینی 2024 لە ئیستیقلال خوزستانی ئێرانییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی نەورۆزەوە کرد و پێشتر لە یانەکانی شوڕتە و هەولێر و کەربەلا و پێشمەرگەی سلێمانی یاریی کردووە و ساڵی 2022 بۆ ماوەی شەش مانگ درێیس سالمیەی کوەیتی پۆشی.

ئاسۆ کە جامی کەنداوی 2023ـی لەگەڵ عێراق بەدەستهێنا، وەرزی 2024/2025 لەگەڵ نەورۆز لە جام و خولی عێراق لە 36 یاری 9 گۆڵ و 6 ئەسیستی کرد.

ئاسۆ لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 10 یاریی سێ گۆڵی بۆ نەورۆز کردووە، لە جامی عێراقیش لە یەک یاریی گۆڵێکی کردووە.

تەواو؛ زاخۆ دوو گرێبەستی گەورەی یەکلاییدەکاتەوە

 

Back to top button