Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەکی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی ئینگلیزی نزیکەی لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستی کۆنۆر کالاگێری یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدردی.

کالاگێر لە هاوینی 2024 بە بڕی 34 ملیۆن پاوەند لە چێڵسیەوە گواسترایەوە بۆ ئاتلێتیکۆ. بەڵام نەیتوانیوە لە پێکهاتە سەرەکییەکەی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەردا پێگەیەکی سەرەکیی بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی ئاستۆن ڤیلا ئەمڕۆ لەگەڵ هاوتا ئیسپانییەکەی گەیشتووەتە رێککەوتنی زارەکی بۆ گواستنەوەی کالاگێر.

رۆمانۆ نووسیویەتی کە هەر ئەمڕۆ یانەی تۆتنهامیش پرسیاری لەبارەی کۆنۆر کردووە ئەوەش دوای پێکانی بێنتاکۆری یاریزانی سپێرز.

لە درێژەی زانیارییەکانیدا رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ڤیێلا لەلایەنی یاریزانەکەی ناوەڕاستەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوە، بەڵام چاوەڕوانی کۆتا هەنگاوی یاریزانەکە دەکات.


 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button