
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی ئارڤالۆ ئاربێلوا وەک راهێنەری نوێی ریال مەدرید دەستنیشانکرا.
یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاندووە، ئارڤالۆ ئاربێلوا وەک راهێنەری نوێی ریال مەدرید دەستنیشانکردووە و ئاربێلوا شوێنی ئاڵۆنسۆ دەگرێتەوە.
Comunicado Oficial: Álvaro Arbeloa.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) January 12, 2026
کەمێک لەمەوبەر ریال مەدرید ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی بە رێککەوتنی نێوان هەردوولا گرێبەستی چابی ئاڵۆنسۆ هەڵوەشێنراوەتەوە و ئاربێلوا شوێنی هاونیشتمانییە ئیسپانییەکەی دەگرێتەوە.
ئاربێلوا پێشتر وەک یاریزان یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە، هەروەها لە هاوینی 2018 وە راهێنەری تیپی لاوانی ریال مەدرید بووە، هاوینی رابردووش پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید کاستیای پێدرا.