
یاریگا –
لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسیلۆنا، لەدوای بەدەستهێنانی جامی سوپەری ئیسپانیا و بردنەوەی کلاسیکۆ، قسەی لەسەر کیلیان ئێمباپێ کرد و رەخنەی لە رەفتارەکانی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە گرت.
سوپەر کیلیان سەرەڕای هەستکردن بە ئازار، بۆ یارمەتیدانی تیپەکەی لە گێمی دووەمدا هاتە نێو یاریگا بەڵام نەیتوانی رێ لە شکستی یانەکەی بگرێت.
لە کاتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی پلەی یەکەم و دووەمی جامەکە، کیلیان هانی یاریزانەکانی هاوڕێی دا کە یاریگا بەجێبهێڵن و رێڕەوی رێزلێنان بۆ بارسێلۆنا دروستنەکەن.
سەرۆکەکەی بارسێلۆنا کە بۆ رادیۆی RAC-1 قسەی کردووە و بۆچوونی خۆی دەربارەی رەفتاری ئەستێرەکەی ریال مەدرید و فەڕەنسا خستووەتەڕوو
پێویستە لە کاتی بردنەوە و شکستدا لەگەڵ یەکتر بەخشندە بین و رێزی یەکتر بگرین، ئەمە وەرزشە، باشتر وایە بە ئاسایی مامەڵە بکەیت. ئێمە لە کاتی سەرکەوتنی ئەواندا رێزمان لێ گرتوون، بۆیە لەو کاردانەوەیە تێناگەم.
لە دریژەی قسەکانیدا، لاپۆرتا، ئاماژەی بەوە داوە کە گرژییەکانی نێوان یاریزانانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە لە بێرنابیۆوە سەریانهەڵداوە کاتێک یانە شاهانەکە بە ئەنجامی 2-1 یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا.
لاپۆرتا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە خۆی رەفتارەکەی ئێمباپێی لەنێو یاریگادا نەبینیوە، بەڵام لێی تێدەگات و پێیوایە کاردانەوەی شکستەکەیانە.
دەبێ زۆر بێزار و نائومێد بووبن، ئەوە کاردانەوەی شکستێکی سەختە



